پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر چوار وەزیری کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی دەدات
به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامى پەرلەمانی عێراق راگەیاند، له دانیشتى ئه‌مڕۆدا چاوه‌ڕوانده‌كرێت چوار وه‌زاره‌تى دیكه‌ی حکومەتی عێراق متمانه‌ى په‌رله‌مان وه‌ربگرن، هه‌ستده‌كرێت ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر كاندیده‌كان كرابێت، ئەگه‌ر دۆخى په‌رله‌مان جێگیر بێت و كێشه له‌سه‌ر كاندیدى لایه‌نه‌كان دورست نه‌بێت ئەو چوار وه‌زاره‌ته یهكلادهبنهوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌سه‌ر داواى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سەرۆک وەزیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌ماندا ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدى وه‌زاره‌تى داد نادرێت، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدى ناوى هه‌ریه‌ك له وه‌زیره‌كانى په‌روه‌رده و كۆچ و كۆچبه‌رانى ناردووەته په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ریش زۆره كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆش ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
به‌ختیار شاوه‌یس راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسایی بودجه‌ى ساڵى 2019 ى عێراق ده‌كات و سه‌رنج و تێبینییه‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه ده‌خرێنه‌ڕوو.
رونیشیکردەوە، تا ئێستاش هیچ گۆڕانكارییه‌ك له پشكى كورد نه‌كراوه و چاوه‌ڕوان ناكرێت به زوویى پڕۆژه‌كه له په‌رله‌مان یه‌كلاببێته‌وه.
خه‌ندان-