وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دڵنیایی دەداتە عادل عەبدولمەهدی
ئەمڕۆ شەممە 22/12/2018، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن پەیوەندیی پێوە کردووە.
هەروەک عادل عەبدلمەهدی رایگەیاندووە، مایک پۆمیۆ دڵنیایی پێداوە و رایگەیاندووە، سوپای ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژی داعش لە عێراق و پاڵپشتیکردنی ئەو وڵاتە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای کردووە بە درێژکردنەوەی مۆڵەتی واشنتن بۆ عێراق بۆ کڕینی کارەبای ئێرانی بۆ ماوەی 90 رۆژی دیکە.
باسنيوز