پەرلەمان هیچ بژاردەیەکی جیا لە دەنگدان بۆ فەیاز پێ نییە و دەبێت ئەو پەرسە لە دانیشتنی پەرلەمان یەکلا بکرێتەوە.
بەرپرسێکی باڵای کوتلەی ئەلبینا بۆ رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی ئاشکرا کردووە، پەرلەمان هیچ بژاردەیەکی جیا لە دەنگدان بۆ فەیاز پێ نییە و دەبێت ئەو پەرسە لە دانیشتنی پەرلەمان یەکلا بکرێتەوە.
دەشڵێت: "رێککەوتن لەسەر ئەو پرسە پێش چوونە پەرلەمان شکستی هێناوە".
لەبارەی بۆچوونی سەرۆک وەزیران، عادل عەبدولمەهدی، بۆ کاندیدکردنی فەیاز، ئەو بەرپرسە رایگەیاندووە: "تاکو ئێستا عادل عەبدول مەهدی پشتگیری فەیاز بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ دەکات".
لەلایەکی دیکەوە، حەمدوڵا ئەلریکابی، وتەبێژی کوتلەی سائیروون دەڵێت: "عێراق لە هەر کەسایەتییەک گرنگترە، دەبێت بەها و پرنسیپەکان لەبەرچاو بگیرێت کاتێک کەسێک کاندید دەکرێت".
رۆژی سێشەممەی رابردوو، پەرلەمان سێ وەزیری دیکەی پەسەند کرد، بەڵام هێشتا پێنج کاندید ماون کە دەبێت پەسەند بکرێن و ناکۆکییەکانیش لەو بارەیەوە بەردەوامن.
K24 –