وه‌زیرێكى كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدی داواى لێخۆشبوو‌ن له به‌رپرسانى به‌عس ده‌كات
محه‌ممه‌د حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق، نووسراوێكی له 11/ 12/ 2018 ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه و دادوه‌رى عێراق كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا، كه واژۆى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى به‌سه‌ره‌وه‌یه، داوا كراوه ڕه‌زامه‌ندی بدرێت له به‌ده‌ركردنى هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ى ناویان له‌خواره‌وه‌ى نووسراوه‌كه ئاماژه‌ى پێدراوه له ڕێكاره‌كانى ده‌سته‌كه.
به‌پێی یاسا، هه‌ر كه‌سێك پێشتر له ڕ‌ژێمى به‌عسدا پۆستى باڵاى حزبى به‌ده‌سته‌وه بووه، ڕێگه‌ى پێ‌نادرێت پۆست وه‌ربگرێت.
ناوه‌كان كه داواكراوه لهڕێنماییهكانى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه و دادوه‌رى به‌ده‌ر بكرێن بریتین له:
فارس یه‌حیا سامه‌ڕائی
سوفیان محه‌ممه‌د قه‌یسی
حازم عه‌لى شویله
باسنيوز