له‌م پارێزگایه بڕى 15 هه‌زار دۆلار بۆ دامه‌زراندنى یه‌ك كه‌س وه‌رده‌گیرێت
عه‌ممار جه‌بر، پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دین، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ڕای گه‌یاندووه: "هۆشدارى ده‌ده‌ین له یاریكردن به پله‌كانى دامه‌زراندنه‌وه كه تایبه‌تن به په‌روه‌رده‌ى سه‌ڵاحه‌دین و ژماره‌یان 2300 پله‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه كه‌سانێكى گه‌نده‌ڵ ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حسابى ده‌رچووان و خاوه‌ن بڕوانامه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر مافى دامه‌زراندندا بگرن و له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى 15 هه‌زار دۆلار، كه‌سانى دیكه دابمه‌زرێنن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه میكانزیمى دامه‌زراندن به پێی خاڵه و ده‌بێت داواكار خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ئاماده‌یی بۆ سه‌ره‌وه بێت، گوتیشی: "دامه‌زراندنه‌كه به‌ڕێژه‌ى 40% بۆ ده‌رچووانى ساڵانى پێشووه و 40%یش بۆ ده‌رچووانى نوێ، 10% بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان و 10%یش بۆ هه‌ژاران".
دووپاتیشی ده‌كرده‌وه، كه ڕێگه ناده‌ن كه‌س ده‌ستوه‌ردان له‌و پرۆسه‌یه بكات، گوتیشی: "هیچ ڕێژه‌یه‌ك بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا دانانرێت و ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵیش بكرێت، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ده‌توانن چاودێری بكه‌ن و لێپرسینه‌وه له خۆم و به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ش بكه‌ن".
باسنيوز