بەشیر حەداد خەڵاتی پەرلەمانی بەخشییە نادیە موراد
ئەمڕۆ چوارشەممە 12/12/2018، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی لە نادیە، چالاكوانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و كچە ڕزگاربووی ژێر دەستی داعش کرد و خەڵاتی قەڵغانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشکەش کرد، بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
دووشەممەی ڕابردوو 10/12/2018، نادیە موراد، لە رێورەسمێکدا لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا.
باسنيوز