سه‌رۆكى حزبێك داوا ده‌كات میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ سوننه‌كان وه‌رده‌ر بنرێن

 سه‌رۆكى حزبێك داوا ده‌كات میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ سوننه‌كان وه‌رده‌ر بنرێن
سه‌رۆكى پارتى ئاینده‌ى ده‌ستوورى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/ 12/ 2018 داواى كرد، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ هه‌موو ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان بكرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئینتیفاز قه‌نبه‌ر، تایبه‌ت ڕایگه‌یاند: "داوامان كردووه‌ و ئێستاش داوا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ هه‌موو ناوچه‌ سونییه‌كان بكرێنه‌ ده‌ره‌وه‌".

ئاشكراشی كرد، كه‌ حه‌شدى شه‌عبى كارى نایاسایی و تایفیی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك هه‌وڵیش ده‌ده‌ن دیمۆگرافیای مووسڵ بگۆڕن.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ سه‌ركرده‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى به‌ ئامانجی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه‌، خانوو و زه‌وییه‌كى زۆریان له‌ مووسڵ و ئه‌نبار، كڕیوه‌: "ئێستا به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌ماوه‌ له‌هه‌وڵدان ده‌ست به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كانیشدا بگرن".

ئه‌و سه‌ركرده‌ عێراقییه‌ داواى له‌ حكوومه‌تى فیدڕاڵ كرد، هه‌ڵوێستێكى ڕوونی به‌رامبه‌ر كار و كرده‌وه‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ناوچه‌ سوننه‌نشینه‌كان، ده‌ربڕێت و كاریش بكات بۆ وه‌ده‌رنانیان.











باسنيوز
Top