میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى مزگه‌وتێكیان داگیر كرد

 میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى مزگه‌وتێكیان داگیر كرد
میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر مزگه‌وتێكی شارى مووسڵ (ناوه‌ندی پارێزگاى نه‌ینه‌وا) و داگیریان كرد، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌قفى سونه‌ له‌ پارێزگاكه‌ داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كات.

ئه‌بوبه‌كر كه‌نعان به‌شیر، به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننه‌ له‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له‌ په‌یامێكیدا بۆ حكوومه‌تى نێوخۆى پارێزگاكه‌، ڕای گه‌یاندووه‌: "له‌كاتێكدا كه‌ به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕین، میلیشیایه‌كی سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوڕێه‌تى ژماره‌یه‌ك عه‌مامه‌ به‌سه‌ر، هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر مزگه‌وتێك".

ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ میلیشیاكه‌ به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى نوێژى یه‌كگرتووى نێوان شیعه‌ و سوننه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌رقه‌م له‌ گه‌ڕه‌كى موسه‌ننا و ناوى مزگه‌وته‌كه‌شیان گۆڕیوه‌ بۆ "مزگه‌وتى وه‌حده‌ى ئیسلامی".

ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ دواتر ده‌ركه‌وتووه‌، میلیشیاكه‌ مزگه‌وته‌كه‌یان كردووه‌ به‌ باره‌گاى خۆیان. داواشى كرد به‌په‌له‌ مزگه‌وته‌كه‌ چۆڵ بكرێت و بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ وه‌قفى سوننه‌.












باسنيوز
Top