ئه‌مریكا: سه‌دا 17ى نه‌وتى عێراق بۆ ئێمه‌یه‌

 ئه‌مریكا: سه‌دا 17ى نه‌وتى عێراق بۆ ئێمه‌یه‌
باڵیۆزخانه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9/ 12/ 2018 ڕای گه‌یاند، سه‌دا 17ى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى عێراق، ده‌كڕن.

باڵیۆزخانه‌ى واشنتۆن له‌ به‌غدا، ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌: "ئه‌مریكا 17% نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى عێراق ده‌كڕێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ عێراق ته‌نها پشت به‌هه‌نارده‌ى نه‌وت نابه‌ستێت، به‌ڵكو له‌هه‌وڵدایه‌ هاوشێوه‌ى جاران ببێته‌ یه‌كێك له‌ پێشڕه‌وانى ئابوورى له‌ ناوچه‌كه‌.

ئاشكراشى كردووه‌، كه‌ ژوورى بازرگانى ئه‌مریكی به‌ 50 كۆمپانیاوه‌ هاتووه‌ته‌ نێو بازاڕى عێراقییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوبه‌شێكی هه‌میشه‌یی بن: "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئاڵوگۆڕی هاوبهش له‌گه‌ڵ عێراقدا، بكات".

جێی ئاماژه‌دانه‌، كه‌ ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین باڵیۆزخانه‌ى خۆى له‌ به‌غدا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كونسوڵخانه‌كانى له‌ هه‌ولێر و به‌سڕه‌ و كه‌ركووك، هاوكات عێراقیش باڵیۆزخانه‌ى له‌ واشنتۆن و كونسوڵخانه‌شى له‌ دیترۆیت و لۆس ئه‌نجه‌لووس هه‌یه‌، له‌سه‌ر خاكى ئه‌و وڵاته‌ش نزیكه‌ى 500 هه‌زار كه‌س هه‌ن، كه‌ له‌بنه‌چه‌دا عێراقیین.











باسنيوز
Top