دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستپێدەکات
شاڵاو دۆسکی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن لە پارێزگای هەولێر دابەشدەکرێت، بەڵام لە دهۆک و سلێمانی هەندێک رێکاری یاسایی ماوە.
هاوکات سەرچاوەیەکیش لە نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، هەفتەی داهاتوو پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن لە سلێمانی دابەشدەکرێت، هۆکاری دواکەوتنەکەشی پەیوەندی بە چەکی پارەکەوە هەیە کە لە بەغداوە دێت دەچێتە بانکی ناوەندی لە پارێزگای هەولێر، و لەوێوە دابەشدەکرێت بەسەر پارێزگاکاندا.
12ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش زیاتر لە 200 هەزار کارمەندی بۆ ئەو رۆژە بە شێوەی گرێبەست دامەزراند.
خەندان