داوای دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولمەهدی دەکرێت

 داوای دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولمەهدی دەکرێت
سەرۆکی کوتلەیەکی پەرلەمانی عێراق داوای دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی دەکات.



محەمەد خالیدی، سەرۆکی کوتلەی بەیاریقولخەیر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، کوتلەکەی پشتگیریی بیرۆکەی دروستکردنی کوتلەیەکی پەرلەمانی دەکات بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە حکوومەت، ئەگەر بزانرێ ئەو حکوومەتە سوودی نییە.



محەمەد خالیدی هەروەها رایگەیاندووە، کە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی حکوومەتی عێراق دوو رێگای لەبەردەمە، کە بریتین لە:



- دەست لەکار کێشانەوە.

- راگەیاندنی شکستهێنانی، چونکە نەیتوانی وەزیرەکانی دوور لە حزبایەتی و تائیفیەت دیاری بکات.



عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، درەنگانی شەوی چوارشەممە 24/10/2018 لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد و 14 وەزیر لە کابینەکەی، لە پەرلەمانەوە متمانەیان وەرگرت و هەشت وەزیریش بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان، متمانەیان پێ نەدرا.





باسنیوز
Top