سه‌رچاوه‌یه‌ك: حه‌لبووسى و په‌رله‌مانتارانى سائیروون بوو به‌ شه‌ڕیان

 سه‌رچاوه‌یه‌ك: حه‌لبووسى و په‌رله‌مانتارانى سائیروون بوو به‌ شه‌ڕیان
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ناو كافتریاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ده‌مه‌قاڵه‌ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان، دروست بوو.

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دانیشتنى تایبه‌ت به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدات، به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكى له‌سه‌ر كاندیده‌كان، تائێستا دانیشتنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ نه‌چووه‌.

زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ناو كافتریای په‌رله‌ماندا، ده‌مه‌قه‌اڵه‌ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان دروست بووه‌.

هاوكات میدیاكارێكی سه‌ر به‌ ڕه‌وتى سه‌در، ڕای گه‌یاند: "ده‌مه‌قاڵه‌ و شه‌ڕ له‌نێوان په‌رله‌مانتارانى سه‌ر به‌ لیستى سائیروون، كه‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى موقته‌دا سه‌درن، له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ڕوی دا".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێش كه‌مێك سه‌رۆكى په‌رله‌مان بڕیاری دا دانیشتنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى نیو كاتژمێر دوابخات به‌ مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی هه‌شت وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ت، بگه‌نه‌ ئه‌نجام.










باسنيوز
Top