دوو كارمه‌ندی دژه‌ تیرۆر به‌ دۆلارى ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر كران

 دوو كارمه‌ندی دژه‌ تیرۆر به‌ دۆلارى ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر كران
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕای گه‌یاند، دوو كارمه‌ندی ده‌زگاى دژه‌ تیرۆری عێراق به‌تاوانى فرۆشتنى دراوى ساخته‌وه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا، ده‌ستگیر كران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى ئاگادار، ڕای گه‌یاند: "هێزێكی ئه‌منی توانییان دوو كارمه‌ندی ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر له‌كاتى ئه‌نجامدانى تاوانى فرۆشتنى دراوى بیانى ساخته‌وه‌، ده‌ستگیر بكرێن".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ پێشتر زانیارییان له‌سه‌ر دوو كارمه‌نده‌كه‌ وه‌رگرتووه‌ و پاشان له‌ ناوچه‌ى شه‌قام فه‌له‌َستین له‌ خۆرهه‌ڵاتى به‌غداى پایته‌خت، بۆسه‌یه‌كیان داناوه‌.

باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ دوو كارمه‌نده‌كه‌ بڕى 20 هه‌زار دۆلارى ساخته‌یان پێوه‌ گیراوه‌.










باسنيوز
Top