فوئاد حوسێن بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سەردانی بەسرە دەکات
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 3/12/2018، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی و وەزیری دارایی بە نوێنەرایەتیی عادلعەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی بەسرەی کرد.
فوئاد حوسێن بە یاوەریی وەزیری کاری عێراقی لەگەڵ بەرپرسانی بەسرە تاوتوێی داخوازییەکانی هاووڵاتییانی بەسرە دەکەن، کە نزیکەی پێنج مانگە بۆ بەدەستهێنانیان خۆپیشاندان دەکەن.
ئەو خۆپیشاندانانە لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی ئەمساڵەوە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان وەک ئاوی خواردنەوە و کارەبا و بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری، دەستیان پێ کرد، بەڵام حکوومەت و میلیشیا عێراقییەکان لە بری دابینکردنی داوا رەواکانیان، بە گوللە وەڵامیان دەدەنەوە.
باسنيوز