رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن: هێشتا ماڵی سوننه په‌رته‌وازه‌یه و سوننه دوو جار دابه‌ش بووه
له كاتێكدا هێشتا ماڵی سوننه په‌رته‌وازه‌یه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن، له‌نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی پۆستی وه‌زیری به‌رگری عێراق درووست بووه.
رۆژنامه‌كه له زاری سیاسییه‌كی عێراقییه‌وه نوسیوویه‌تی: "ماڵی سوننه دوو جار دابه‌ش بووه، جارێكیان پهرلهمانتارهكانیانیان به‌سه‌ر كوتله‌ی چاكسازی و بونیادنانه‌وه كه له هاوپه‌یمانی سائیرون و حیكمه و نیشتمانی و نه‌سر پێكهاتووه‌و به‌شێكیشیان چوونه‌ته ناو كوتله‌ی بنیات كه هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا پێكیانهێناوه. دابه‌شبوونی دووه‌میش له‌باره‌ی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانه به‌تایبه‌تی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "میحوه‌ری نیشتمانی سوننه په‌یوه‌ست بووه به كوتله‌ی بنیات و پێیوایه پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری پشكی ئه‌وانه. دیارترین كاندیدیشیان هیشام ده‌راجی یه. به‌ڵام هاوپه‌یمانی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی، پێیوایه ده‌بێت ئه‌و پۆسته بۆ ئه‌وان بێت. ئێستاش لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدی و عه‌لاوی درووست بووه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاڵپشتی له كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌لاوی ده‌كات".
ئه‌و سیاسییه عێراقییه‌ی قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه كردووه‌و نه‌یویستووه ناوی بهێنرێ ده‌ڵێت: "عه‌لاوی پێشتر فه‌یسه‌ڵ جهڕبای بۆ ئه‌و پۆسته پێشكه‌ش كرد، له‌و كاته‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ به 14 وه‌زیری كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت درا، به‌هۆی ناكۆكیی له‌سه‌ر پۆسته ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان نه‌یتوانی پۆسته‌كه به‌ده‌ست بهینێت. به‌ڵام ئه‌وه روون بووه‌وه كه به‌راورد به ركابه‌ره‌كانی چانسی زیاتری هه‌بوو متمانه‌ی پێ بدرێت، ئه‌وه‌ش وایكردووه چانسی زیاتر بێت بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه له كاتێكدا پێناچێت جارێكی دیكه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته كاندید بكرێته‌وه".
K24 -