خۆپیشاندەرانی بەسرە دیوارە کۆنکرێتییەکانی کێڵگەیەکی نەوت دەڕووخێنن

 خۆپیشاندەرانی بەسرە دیوارە کۆنکرێتییەکانی کێڵگەیەکی نەوت دەڕووخێنن
خۆپیشاندان لە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق دەستی پێ کردووەتەوە و خۆپیشاندەران دیواری کۆنکرێتیی کێڵگەیەکی نەوت دەڕووخێنن.

خۆپیشاندەران جگە لە داواکردنی پێگەیاندنی پێویستییە سەرەکییەکای ژیان وەک ئاوی شیرین و کارەبا، داوا دەکەن حکوومەت کاریان بۆ بدۆزێتەوە، چونکە بێکاری لە پارێزگای بەسرە گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/12/2018، زیاتر لە 200 کەس خۆپیشندانێکیان لە بەردەم کێڵگەی غەرب قەرنە 2 لە باکووری بەسرە ئەنجام دا و دیوارە کۆنکرێتییەکانی کێڵگەکەیان رووخاند.

دواتر پۆلیس و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان گەیشتوونەتە ناوچەکە توندوتیژییان دژی خۆپیشاندەران بەکار هێناوە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر بریندار بوون.










باسنيوز
Top