شاندێكی هه‌رێم بۆ پرسی كه‌ركووك سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د خورشید، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دۆخه‌كه به ترسناك ناوده‌بات و ده‌ڵێت: "ئه‌م بارودۆخه رۆژ به رۆژ خه‌راپتر ده‌بێت، له‌ڕووی ئه‌منیشه‌وه ئاشكرایه كه داعش ئه‌و قۆناغه‌ی تێپه‌ڕاندووه كه پێشبینی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بكرێت، چونكه ئێستا داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له سنووری ئه‌و پارێزگایه بوونی هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌م دۆخه وایكردووه كه پێویست بكات ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداش هێمنتر بیر بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا".
ئاشكراشیكرد، "له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا بۆ به‌غدا هه‌ردوو لا بڕیاریانداوه، بۆ گفتوگۆكردنی كێشه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم شاندێك پێكبهێندرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و شانده ئێستا له‌قۆناغی ئاماده‌كاریدایه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی به‌غدا بكات و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌فه‌رمی ده‌ست به تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته بكرێت".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیش داوا دەکات، "بۆ ئه‌و پرسه لایەنە کوردستانیەکان به‌تاكلایه‌نه ره‌فتار نه‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه فشار بخەنە سەر بەغدا" و گوتیشی: "وه‌ك ده‌بینین به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه پرۆسه‌ی ته‌عریب له‌و ناوچانه ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و به‌رپرسه كورده‌كان له پۆسته‌كانیان دوورده‌خرێنه‌وه و تابلۆی سه‌ر شه‌قام و قوتابخانه و فه‌رمانگه‌كان ده‌گۆڕدرێن، بۆیه مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌یه".
دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه و دانانی پارێزگاری سه‌پێندراو بۆ كه‌ركووك، رۆژ به‌ڕۆژ پرۆسه‌ی ته‌عریب رووی له فراوانبوون كردووه و عه‌ره‌بی هاورده له شوێنی كورده‌كان نیشته‌جێ ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه.
k24 -