فه‌رمانده‌یه‌كی لیوا كورده‌كه‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى كوژرا

فه‌رمانده‌یه‌كی لیوا كورده‌كه‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى كوژرا
فه‌رمانده‌ی فه‌وجێكى لیوا كورده‌كه‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له‌ باكوورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى دیاله‌، به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆمبێكی چێندراو، كوژرا.

میدیاى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد: "له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكی چێندراودا، ئه‌بو جه‌مال جه‌نابى، فه‌رمانده‌ى فه‌وجى سه‌ر به‌ لیواى كوردانى فه‌یلی، كوژرا".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ هاوكات سێ چه‌كدارى دیكه‌ى حه‌شدى شه‌عبى، كه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ كورده‌كه‌دا بوون، بریندار بوون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ گوندی نووید له‌ نزیك ئیمام وه‌یس له‌ ده‌وروبه‌رى قزرابات، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ شاردێ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجام دراوه‌.










Top