لەسەر ڕەفتارەکەی پارێزگاری موسڵ بەرامبەر بە مامۆستایەک لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا
سه‌یدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ رايگه‌یاند: "ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ بڕیارى داوه لێژنه‌یه‌ك دروستبكات تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته و ئێستاش ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له كۆبوونه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ ئه‌م لێژنه‌یه بۆ گه‌یشتن به راستییه‌كان، له داهاتووه‌كى نزیكیشدا ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و لێژنه راده‌گه‌یه‌نن".
گوتیشى: "مامۆستا گرنگی و پێگه‌ى خۆى هه‌یه پێویسته رێزى بگیرێت و ئه‌و شێوه ره‌فتارانه جێگاى قبوڵ نییه و هیوادارم كێشه‌کە له قه‌باره‌ى خۆى گەورەتر نه‌كه‌ن و گرنگى به گرفته‌كانى دیکەی موسڵ بده‌ن".
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی بڵاو کرایەوە، کە تێیدا نۆفل حەمادی، پارێزگارى موسڵ به شێوه‌یه‌كى ناشرین له‌گه‌ڵ به‌رێوەبه‌رێكى قوتابخانه‌یه‌ك قسه‌ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ى لێده‌كات، بەبیانووی ئەوەی لە قوتابیانی قوتابخانەکەی داوە، ئەم ڕەفتارەی پارێزگاری موسڵیش ناڕەزایەتی توندی سەندیکا و رێکخراوەکانی مامۆستایانی لێکەوتەوە.
باسنيوز