وه‌زیرێك دواى ئازادكردنى له زیندان بۆ پۆستێكی باڵا كاندید ده‌كرێت
میدیاكانى عێراق، بڵاویان كرده‌وه، عه‌بدولفه‌لاح سوودانى، وه‌زیری پێشووترى بازرگانى له‌كابینه‌ى نوورى مالیكی، كه دواى ده‌ستگیركردنى له لوبنان و هێنانه‌وه‌ى بۆ عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌واڵى ئازادكردنى بڵاوبووه‌وه، له‌لایه‌ن حزبێكی ئیسلامییه‌وه (شیعه‌مه‌زهه‌ب) بۆ پۆستێكی باڵاى حكوومى كاندید كراوه.
له‌بڕیاره‌كه‌ى لیژنه دادوه‌رییه‌كه‌دا هاتووه: "دواى وردبینیكردن و لێكۆڵینه‌وه، لیژنه‌كه واى ده‌بینێت (عه‌بدولفه‌لاح حه‌سه‌ن هادى سوودانى) كه له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى ڕه‌سافه‌وه حوكم دراوه، به‌هۆى سازشكردنى لایه‌نى سكاڵاكار "وه‌زاره‌تى بازرگانى" و به‌هۆى ئه‌وه‌ى یاسای پێشووى لێبوردنى گشتی، یان یاسایه‌كی تایبه‌ت نه‌یگرتووه‌ته‌وه و ناویشى له لیسته‌كانى پێشوودا نییه، بۆیه لیژنه‌كه بڕیاری دا به‌پێی یاسای لێبوردنى گشتی جێبه‌جێكراو له 25/ 8/ 2016ه‌وه، ئازاد بكرێت".
دواتر بڕیار درا به ڕاگرتنى سزاكه‌ى و ازادكردنى له زیندان و لایه‌نى جێبه‌جێكاریش له بڕیاره‌كه، ئاگادار كرایه‌وه.
باسنيوز