حكوومه‌تى عێراق پاره‌ى بانكێك و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئێرانى سڕ كرد
ڕۆژنامه سعوودییه‌كه له ڕاپۆرتێكیدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تى: "بۆ یه‌كه‌م جاره، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق بڕیارى سڕكردنى پاره‌ى گواستراوه و نه‌گوازراوه و سه‌رچاوه ئابوورییه‌كانى بانكى “سینا” و گرووپی “به‌همه‌ن”ى ئێرانى، ده‌دات"
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، لیژنه‌ى ئابوورى حكوومه‌تى عێراق، ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه بڕیاره‌كه به‌پشتبه‌ستن به یاسای نه‌هێشتنى ششتنه‌وه‌ى پاره و پشتیوانیكردنى گرووپه تیرۆریستییه‌كان، ده‌ركراوه.
ئاشكراشى كردووه، كه ڕێكاره‌كان ئاراسته‌ى بانكی ناوه‌ندی عێراق كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى لاى خۆیه‌وه ڕێكارى پێویست به‌رامبه‌ریان بگرێته‌به‌ر.
باسنيوز