حكوومه‌تى عێراق پاره‌ى بانكێك و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئێرانى سڕ كرد

 حكوومه‌تى عێراق پاره‌ى بانكێك و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئێرانى سڕ كرد
ڕۆژنامه‌ى (عوكاز)ى سعوودی، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ عێراق پاره‌ى بانكێك و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئێرانى به‌تۆمه‌تى پشتیوانیكردنى گرووپی تیرۆریستى له‌عێراق، سڕ كردووه‌.

ڕۆژنامه‌ سعوودییه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرتێكیدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تى: "بۆ یه‌كه‌م جاره‌، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق بڕیارى سڕكردنى پاره‌ى گواستراوه‌ و نه‌گوازراوه‌ و سه‌رچاوه‌ ئابوورییه‌كانى بانكى “سینا” و گرووپی “به‌همه‌ن”ى ئێرانى، ده‌دات"

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌، لیژنه‌ى ئابوورى حكوومه‌تى عێراق، ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، كه‌ بڕیاره‌كه‌ به‌پشتبه‌ستن به‌ یاسای نه‌هێشتنى ششتنه‌وه‌ى پاره‌ و پشتیوانیكردنى گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان، ده‌ركراوه‌.

ئاشكراشى كردووه‌، كه‌ ڕێكاره‌كان ئاراسته‌ى بانكی ناوه‌ندی عێراق كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى لاى خۆیه‌وه‌ ڕێكارى پێویست به‌رامبه‌ریان بگرێته‌به‌ر.










باسنيوز
Top