بەرپرسێکی باڵا سووکایەتی بە مامۆستایەک دەکات

بەرپرسێکی باڵا سووکایەتی بە مامۆستایەک دەکات
بەرپرسێکی باڵا سووکایەتی بە مامۆستایەک دەکات و گرتەی ڤیدیۆیی سووکایەتییەکەش بڵاو دەکاتەوە.

بەڕێوەبەری قوتابخانەی عەبدوڵڵا بن جابر، مامۆستا و بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی سنووری پارێزگای نەینەوایە و تۆمەتبار کراوە بە لێدان لە قوتابییەک.

نەوفەل حەمادی، پارێزگاری نەینەوا بەبێ هیچ لێکۆڵینەوەیەک، لەبەردەم ژمارەیەک کەسدا، سووکایەتیی بە مامۆستاکە دەکات و پێی راگەیاندووە، ”بەبێ هیچ لێکۆڵینەوەیەک، تۆ دەگوازرێیەوە شارۆچکەی بەعاج وەک سزایەک بۆ تۆ“.



نوفەل حەمادی لەبەردەم خەڵکەکە بەو مامۆستا، کە 27 ساڵ خزمەتی هەیە، دەڵێت، وێنەی دەگرێت و بە وێنەگرەکەش دەڵێ، ”لەوکاتەی سووکایەتی بەو بەڕێوەبەرە دەکەم، وێنەم بگرە“.










باسنيوز
Top