غايب ئه‌لعومه‌يرى: ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ كوتله‌ى سائيرون: پێويسته‌ ئه‌مه‌ريكا قه‌ره‌بووى وێرانكردنى عێراق بكاته‌وه‌

غايب ئه‌لعومه‌يرى: ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ كوتله‌ى سائيرون:  پێويسته‌ ئه‌مه‌ريكا قه‌ره‌بووى وێرانكردنى عێراق بكاته‌وه‌
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ كوتله‌ى سائيرون، غايب ئه‌لعومه‌يرى، رايگه‌ياند، پێويسته‌ ئه‌مه‌ريكا قه‌ره‌بووى ئه‌و تاوان و وێرانكارييه‌ بكاته‌وه‌، كه‌ له‌ 2003ه‌وه‌ له‌ عێراق ئه‌نجامى ده‌دات.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ گوتيشى: ئه‌مه‌ريكا تاوانى دژى گه‌لى عێراق ئه‌نجامداوه‌ و به‌ بۆردومانه‌كانى عێراقى وێران كردووه‌ و پێويسته‌ قه‌ره‌بووى ئه‌و زيانانه‌ بكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وه‌ى ميدياى ئه‌مه‌ريكا دژى عێراق ده‌يوروژێنێت، گوايه‌ ده‌بێت عێراق قه‌ره‌بووى ئه‌مه‌ريكا بكاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته‌ و پێويسته‌ ئه‌مه‌ريكا قه‌ره‌بووى ئه‌و وێرانكارييه‌ بكاته‌وه‌، كه‌ به‌سه‌ر عێراقيدا هێناوه‌.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر عێراق هاتووه‌ و دابه‌زينى نرخى نه‌وت و تێكچوونى هاوسه‌نگى له‌ بودجه‌ هۆكاره‌كه‌ى سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكايه‌ له‌ باره‌ى ناوچه‌كه‌وه‌ و زاڵبوونييه‌تى به‌سه‌ر بازارى نه‌وتدا به‌ هاوكارى سعوودييه‌.



K24
Top