غايب ئهلعومهيرى: ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كوتله‌ى سائيرون: پێويسته ئه‌مه‌ريكا قه‌ره‌بووى وێرانكردنى عێراق بكاته‌وه
ئه‌و نوێنه‌ره گوتيشى: ئه‌مه‌ريكا تاوانى دژى گه‌لى عێراق ئه‌نجامداوه و به بۆردومانه‌كانى عێراقى وێران كردووه و پێويسته قه‌ره‌بووى ئه‌و زيانانه بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وه‌ى ميدياى ئه‌مه‌ريكا دژى عێراق دهيوروژێنێت، گوايه ده‌بێت عێراق قه‌ره‌بووى ئه‌مه‌ريكا بكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته و پێويسته ئه‌مه‌ريكا قه‌ره‌بووى ئه‌و وێرانكارييه بكاته‌وه، كه به‌سه‌ر عێراقيدا هێناوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر عێراق هاتووه و دابه‌زينى نرخى نه‌وت و تێكچوونى هاوسه‌نگى له بودجه هۆكاره‌كه‌ى سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكايه له باره‌ى ناوچه‌كه‌وه و زاڵبوونييهتى به‌سه‌ر بازارى نه‌وتدا به هاوكارى سعوودييه.
K24