قاسم تائی: مووچەی پەرلەمانتاران حەرامە و دزییە لە سامانی وڵات

قاسم تائی: مووچەی پەرلەمانتاران حەرامە و دزییە لە سامانی وڵات
پەرلەمانی عێراق وەڵامی فەتوای حەرامیی مووچەی پەرلەمانتاران دەداتەوە و بەیاننامەیەک دەردەکات.



لە بەیاننامەکەدا، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، مووچەی سەرۆکایەتییەکانی کۆمار، وەزیران و پەرلەمان و هەموو فەرمانبەران بەپێی یاسا و دەستوور دیاری دەکرێت.



فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق داوای کردووە بە راستگۆییەوە هەواڵ بگوازرێتەوە و دەنگۆی مەبەستدار بڵاو نەکەنەوە.



پێشتر قاسم تائی، یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعە فەتوای دا، کە مووچەی پەرلەمانتاران حەرامە و دزییە لە سامانی وڵات.




باسنيوز
Top