وه‌زیرى په‌یوه‌ندییه‌كان: مانگى ده‌ستكرد دروست ده‌كه‌ین و چیتر ئینته‌رنێتیش نابڕدرێت
نه‌عیم ڕوبه‌یعی، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق، له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ دوگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا، ڕای گه‌یاند: "چه‌ندین پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان هه‌یه كه له جێبهجێكرندان، به‌شێكیشیان له ئاینده‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌نێویاندا دامه‌زراندنى مانگێكى ده‌ستكرد بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى په‌یوه‌ندییه‌كان و زانیاری و گواستنه‌وه‌ى ته‌لفزیۆنى و دۆزینه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئینته‌رنێت، ئه‌مه جگه له‌په‌ره‌پێدان و پێشخستنى چالاكی پۆسته و دامه‌زراندنى ناوه‌ندی داتاى نیشتمانى بۆ دۆزینه‌وه‌ى پاراستنى ئاسایشی و هه‌ڵگرتنى داتاكانى حكوومه‌ت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه قۆناغى دووه‌مى پرۆژه‌ى نیشتمانى بریتییه له په‌ره‌پێدانى تۆڕه‌كانى FTTH (كێبڵی ڕۆشنایی) به‌تواناى چوار ملیۆن به‌شدابوو، كه هه‌موو پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له پرۆژه‌كان بریتییه له پرۆژه‌ى گواستنه‌وه‌ى پۆسته به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ى پۆسته به‌نوێترین ته‌كنه‌لۆجیا و به میكانیزمێكى پارێزراو و باوه‌ڕپێكراو بۆ گواستنه‌وه‌ى داتاكان له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ى چاودێری ئه‌لیكترۆنى زیره‌ك.
هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌زیره نوێیه‌ى گواستنه‌وه، جه‌ختی كرده‌وه، كه له‌سه‌ره‌تاى كاركردنیدا له پۆسته‌كه‌ى، بڕیارى داوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت نهچڕێندرێت له‌هه‌ر دۆخێك‌دا بێت، به‌پێویستیشی زانى، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه، مافه‌كانى خۆیان بپارێزن و نه‌یخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان.
باسنيوز