بۆ قەرەبووی سوپاکەی ترەمپ داوای نەوت و پارە لە عێراق دەکات

بۆ قەرەبووی سوپاکەی ترەمپ داوای نەوت و پارە لە عێراق دەکات
دۆناڵد ترمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە ساڵی 2017 و لە کۆشکی سپی بە حەیدەر عەبادی راگەیاندووە کە ئەمەریکا دەیەوێت عێراق قەرەبووی سوپای ئەمەریکا بە پارە و نەوت بکاتەوە.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئاكسیۆزی ئه‌مەریكی، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، ترەمپ دووجار به‌ عه‌بادی گوتووە كه‌ پێویسته‌ عێراق به‌ نه‌وته‌كه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ی ئه‌مەریكا بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی پڕۆسه‌ی جه‌نگی عێراق رووبه‌رووی ئه‌مەریكا و سوپاكه‌ی بۆته‌وه‌.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆشكی سپی به‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌مەریكییه‌یان گوتووە، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و عه‌بادی، تره‌مپ به‌ عه‌بادی راگه‌یاندووه‌، ئه‌مەریكا به‌ ترلیۆن دۆلاری له‌ عێراقدا خه‌رجكردووه‌ و عێراقیش نه‌وتی هه‌یه‌، ده‌بێ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و نه‌وته‌ بدۆزنه‌وه‌.

له‌وه‌ڵامیشدا عه‌بادی به‌ تره‌مپی گوتووە: "‌سه‌رۆك تره‌مپ وه‌كو ئاگاداریت ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیای ئه‌مەریكی له‌ عێراقن و كاری بواری نه‌وت و غاز ده‌كه‌ن".



K24
Top