10 حزبى نوێ دامه‌زران

 10 حزبى نوێ دامه‌زران
ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، مۆڵه‌تى دامه‌زراندنى به‌ 10 حزبی نوێ، به‌خشى.

ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌، ڕای گه‌یاندووه‌: "ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو، ئه‌نجومه‌ن بڕیارى دا به‌ په‌سه‌ندكردنى مۆڵه‌تى دامه‌زراندن بۆ 10 حزبى نوێ".

جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و حزبانه‌ هه‌موو ڕێكار و ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆن به‌پێی بڕگه‌كانى یاسای حزبه‌ سیاسییه‌كان، كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌، جێبه‌جێ كردووه‌.

یاسای حزبه‌كان ژماره‌ 36 له‌ ساڵى 2015 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه‌ ده‌ركرا و دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌ ڕۆژنامه‌ى فه‌رمیدا، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ده‌ستى به‌جێبه‌جێكردنى كرد.









باسنيوز
Top