10 حزبى نوێ دامه‌زران
ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له ڕاگه‌یاندراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، ڕای گه‌یاندووه: "ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو، ئه‌نجومه‌ن بڕیارى دا به په‌سه‌ندكردنى مۆڵه‌تى دامه‌زراندن بۆ 10 حزبى نوێ".
جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و حزبانه هه‌موو ڕێكار و ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆن به‌پێی بڕگه‌كانى یاسای حزبه سیاسییه‌كان، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌ركراوه، جێبه‌جێ كردووه.
یاسای حزبه‌كان ژماره 36 له ساڵى 2015 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه ده‌ركرا و دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى له ڕۆژنامه‌ى فه‌رمیدا، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ده‌ستى به‌جێبه‌جێكردنى كرد.
باسنيوز