حەلبوسی داوای دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی شكۆی ئافرەت دەكات

 حەلبوسی داوای دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی شكۆی ئافرەت دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای كرد یاسایەك دابندرێ بۆ پاراستنی شكۆی ئافرەتانی عێراق.

حەلبوسی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی كە پێویستە یاسایەك لە پەرلەمان دەربچێت بۆ پاراستنی شكۆی ئافرەتی عێراق.

لە تویتەكەدا هاتووە "لە رۆژی جیهانی رووبەرووبوونەوەی توندوتیژی بەرانبەر ئافرەتدا، داوای بەدیهێنانی كۆمەڵگەیەك دەكەین خاڵی بێت لە هەموو جۆرەكانی توندوتیژی".

حەلبوسی هەروەها دەڵێ "داوا دەكەم كار لەسەر دەركردنی چەند یاسایەك بكرێت بۆ ئەوەی بەبڕیار شكۆی ئافرەتی عێراقی و مافەكانی پارێزراو بن، بۆ ئەوەی دۆخی خێزانی عێراقی بەرەو پێش بچێت".










باسنيوز
Top