حزبوڵڵا: ئەمریکا ئاسانکاریی بۆ سەرهەڵدانەوەی گرووپێکی تیرۆریستی لە عێراق دەکات

 حزبوڵڵا: ئەمریکا ئاسانکاریی بۆ سەرهەڵدانەوەی گرووپێکی تیرۆریستی لە عێراق دەکات
میلیشیای حزبوڵڵا ئەمریکا بە ئاسانکاریکردن بۆ سەرهەڵدانەوەی گرووپێکی تیرۆریستی لە عێراق، دەکات.

جەعفەر حوسێنی، گوتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ئەمریکا دەیەوێ عێراق بەردەوام لناو شەڕدا بێت.

جەعفەر حوسێنی هەروەها رایگەیاندووە، سوپای ئەمریکا، کە لە رۆژئاوای عێراق جێگیربوون، ئاسانکاریی بۆ سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و هێنانی چەکدارانی ئەو رێکخراوە لە سووریاوە بۆ عێراق، دەکەن.

گوتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵا هەڕەشەی ئەوەی کردووە، کە وەک داگیرکەر سەیری هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دەکەن و لێیان دەدەن.










باسنيوز
Top