ئێران: ئه‌گه‌ر عێراق رێگری له كاڵاكانمان بكات به‌توندی سزای ده‌ده‌ین
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی سزادانی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی عێراقیش مه‌سجدی به‌شێك له كارته فشاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌دژی عێراق ئاشكرا كرد، له‌وانه‌ش: "كاره‌با، مادده خۆراكییه‌كان و كاڵا درووستكراوه‌كانی ئێران"، گوتیشی: "ئه‌و كێشانه‌ی له سزاكانی سه‌ر ئێرانه‌وه دێنه ئاراوه به‌ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی نابێت".
باڵیۆزی ئێران له به‌غدا بێزاری وڵاته‌كه‌ی له‌وه نیشاندا، كه سه‌رۆك كۆماری عێراق له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران ره‌تی كردووه‌ته‌وه شانبه‌شانی ئێران بوه‌ستێت و هه‌ڵوێستی دژ به‌رامبه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێران نیشانی ئه‌مه‌ریكا بدات.
مه‌سجدی داوای له كۆمپانیا ئێرانییهكانیشی كرد، قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له‌و پڕۆژانه زیاتر بكه‌ن، كه حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانییه‌وه ده‌سته‌به‌ری بكات.
باڵیۆزی ئێران له به‌غدا ئاشكراشیكرد، "حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵ ده‌دات به‌گوژمه‌ی 100 ملیار دۆلار 1200 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان راده‌ستی كۆمپانیا بیانییه‌كان بكات".
رونیشیكرده‌وه، "79 كۆمپانیای ئێرانی له عێراق به قه‌باره‌ی 8 ملیار دۆلار پڕۆژه‌ی درووستكردنی وێستگه‌كانی وزه، پاڵاوگه، ئوتێل، یاریگا و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
به‌گوێره‌ی پسپۆره ئابوورییه‌كانیش، پێشانگای هه‌میشه‌یی كاڵا ئێرانییه‌كان گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی سیخوڕی ئێرانه له ناوچه‌كه، كه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و پێشانگایه ده‌یه‌وێت به كۆكردنه‌وه و راكێشانی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بازاڕی عێراق، ببێته لقێكی نایاسایی بانكی ناوه‌ندی ئێرانی.
k24 -