به‌ كۆپته‌ر ژماره‌یه‌ك خێزان له‌ لافاو ڕزگار كران

 به‌ كۆپته‌ر ژماره‌یه‌ك خێزان له‌ لافاو ڕزگار كران
ناوه‌ندی میدیاى ئه‌منی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/ 11/ 2018 ڕای گه‌یاند، ژماره‌یه‌ك خێزان له‌ گوندێكى سه‌ر به‌ به‌دره‌ له‌ سنوورى پارێزگاى واست، به‌ كۆپته‌ر ڕزگار كران.



ناوه‌نده‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه‌: "دواى ئه‌وه‌ى زانیاری گه‌یشت به‌وه‌ى لافاو ژماره‌یه‌ك خێزانی له‌ گوندێك خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانى ڕزگاركردن به‌ كۆپته‌ره‌وه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و ده‌ستیان به‌گه‌ڕان كرد".



ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ تیمه‌كان توانییان ژماره‌یه‌ك خێزان له‌ لافاوه‌كه‌ ڕزگار بكه‌ن و بۆ شوێنێكى پارێزراو بیانگوازنه‌وه‌.
bas news-
Top