عادل عەبدولمەھدی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌كات

عادل عەبدولمەھدی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌كات
عادل عەبدولمەھدی نامەیه‌كی هۆشداری بۆ لایەنە سیاسییەكان ناردووە، ئەگەر ملێملانێ و ناكۆكیيەكانیان لەسەر پۆستە وەزارییەكان بەردەوام بێت و رێكنەكەون، دەستلەكار دەكێشێتەوە, په‌رله‌مانتارێكی پێیوایه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌گه‌رێكى به‌هێزه‌ و قسه‌يه‌كى جددييه‌.

به‌شێك له‌ كابينه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سوێندى ياسايیان خوارد، به‌ڵام یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ى ماوه‌ كێشه‌ى قووڵى له ‌نێوان لايه‌نه‌ سياسيیه‌كان دروست كردووه‌، له‌ نێویشیاندا ناكۆكيی نێوان يه‌كێتى و پارتی زه‌قتركرد, له‌ باره‌ی ململانێكان عادل عەبدولمەھدی هۆشدارینامه‌یه‌كی بۆ لایەنە سیاسییەكان ناردووە،‌ ئەگەر ملێملانێ و ناكۆكیيەكانیان لەسەر پۆستە وەزارییەكان بەردەوام بێ و چارەسەری نەكەن و رێكنەكەون، دەستلەكار دەكێشێتەوە.

هۆشداری نامه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى بۆلايه‌نه‌ سياسيیه‌كان تائێستا به‌فه‌رمى به‌ده‌ست پارتى و يه‌كێتی نه‌گه‌يشتووه‌, كورديش ده‌ڵيت زياتر رووى ده‌مى له‌ لايه‌نه‌كانى دیكه‌ی عێراقه‌ نه‌ك كورد.

پرسی رێككه‌وتن و چۆنییه‌تی پێكهێنان كابینه‌ی نوێی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ تایبەت بە پۆستەكانیان لە بەغدا به‌گوێره‌ی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن, به‌پێى خاڵبه‌ندى كورسى بێت يه‌كێتى وه‌زاره‌تى به‌رناكه‌وێت، به‌ڵام سووره‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تێك له حكوومه‌تی عێراق, ئیتر ده‌مێنێته‌وه‌ هۆشدارینامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا چی لێ سه‌وز ده‌بێت.
k24 -
Top