دانیشتنی پەرلەمانی عێراق پێش دەخرێت

 دانیشتنی پەرلەمانی عێراق پێش دەخرێت
دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی عێراق چەند رۆژێک پێ دەخرێت، بەهۆی پشووێکی فەرمییەوە.



بڕیاربوو رۆژی سێشەممە 20/11/2018، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی ئاسایی خۆی ساز بکات، بەڵام بەهۆی پشووەوە، دانیشتنەکە پێش خرا بۆ رۆژی یەکشەممە 18/11/2018.



پێشخستنەکە بەهۆی ئەوەیە، رۆژی سێشەممە لە عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی 12ـی رەبیعی یەکەمە، کە دەکاتە رۆژی لەدایکبوونی محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵای پێغەمبەری ئیسلام (د. خ.).



بەپێی زانیارییەکان، لە دانیشتنەکەی رۆژی یەکشەممەدا، پرسی دەنگدان بە وەزیرەکانی حکوومەتی نوێی عێراقی ناکرێت، بەهۆی ئەوەی هێشتا لایەنەکان لەسەر وەزارەتەکان، رێک نەکەوتوون.



عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، درەنگانی شەوی چوارشەممە 24/10/2018 لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد و 14 وەزیر لە کابینەکەی، لە پەرلەمانەوە متمانەیان وەرگرت و هەشت وەزیریش بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان، متمانەیان پێ نەدرا.



باسنیوز
Top