بانکی رافیدەین لەبارەی تێکچوونی حەوت ملیار دینارەکەی کۆگاکانی، روونکردنەوە دەدات.

بانکی رافیدەین لەبارەی تێکچوونی حەوت ملیار دینارەکەی کۆگاکانی، روونکردنەوە دەدات.
لە روونکردنەوەکەدا، کە ئەمڕۆ شەممە 17/11/2018 بڵاوی کردووەتەوە، بانکی رافیدەین رایگەیاندووە، تێکچوون و فەوتانی حەوت ملیار دینارەکە لە ساڵی 2013 رووی داوە و بەهۆشییەوە، باسم کەمال حوسەینی، بەڕێوەبەری گشتیی بانکەکە لەکارەکەی دوورخرایەوە.



بانکی رافیدەین هەروەها رایگەیاندووە، حەوت ملیار دینارەکە بە لەژێر چاودێریی دەزگای چاودێریی نێودەوڵەتی، لەناوبردرا.



چەند رۆژێک پێش ئێستا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بووەوە، کە تێیدا عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق تێکچوونی حەوت ملیار دیناری لە کۆگاکانی بانکی رافیدەین بەهۆی ئاوی لافاوەوە، راگەیاند.



هاووڵاتییانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکەن، کە دراوی عێراقی بە تەڕبوون تێکناچێت و ئەو حەوت ملیار دینارە لەلایەن بەرپرسانی عێراقەوە دزراوە.


\

باسنيوز
Top