پەرلەمانتارێکی عێراق گەندەڵییەکی گەورەی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرا دەکات

 پەرلەمانتارێکی عێراق گەندەڵییەکی گەورەی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرا دەکات
پەرلەمانتارێکی عێراق گەندەڵییەکی گەورە لە وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.

جەواد موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی سائیرون بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، چەندین بەڵگەی لایە لەبارەی تێوەگلانی پشکنەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی لە دزین و بەهەدەردانی 95 ملیۆن دۆلار.

جەواد موسەوی هەروەها رایگەیاندووە، پشکنەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی هەوڵ دەدات کەیسەکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵات دابخات.

کەیسەکان بریتین لە گەندەڵیکردن و دزینی سامانی وڵات، کە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی 400 قەرەوێڵەیی لە شارەکانی بابل، زیقار، کەربەلا، بەسرە، میسان و نەجەف.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەو گرێبەستانە، بە بەهای زیاتر لە 95 ملیۆن دۆلار گەندەڵی کراوە.











باسنيوز
Top