سەدر لەسەر 7 ملیار دینارەكە ھاتە دەنگ
لە تویتێكدا مەقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لەسەر لەناچوونی بڕی 7 ملیار دینار ھاتەدەنگ و نوسیوویەتی "ئەو 7 ملیار دینارەی باس لە ونبونی دەكرێت، تەنیا خاڵێكی بچووكی نێو دەریای گەندەڵییە لە عێراق".
داواشیكرد "دادگا گەندەڵكاران سزا بدات، ئەگەرنا گەل سزایان دەدات".
پێشتر بەشێک لە پەرلەمانتاران ئاماژەیان بەوەدابوو، 12 ملیار دینار بەهۆی بارانبارینەوە لەناوچووە، نەوەک 7 ملیار دینار، وەك عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاماژەی بۆ كردبوو.
K24