تەرزە بەسڕەی سپی پۆش کرد

تەرزە بەسڕەی سپی پۆش کرد
لە چەند ناوچەیەکی شاری بەسڕەی باشووری عێراق، تەرزەیەکی زۆر باری و شەقامەکانی سپی پۆش کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14/11/2018، لە تۆڕکۆمەڵاتییەکانەوە، وێنەی چەند شەقامێکی شاری بەسڕە بڵاو کرایەوە، کە بەهۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆر لە تەرزەوە سپی پۆش بووبوون و ئەمەش بە ڕووداوێکی کەم وێنە دادەنرێت.

بەپێی زانیارییەکانیش، بارینی ئەم رێژە تەرزە زۆرەی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی باکووری شاری بەسڕە بووە و لەماوەی ڕابڕدووش بەهۆی بارینی ڕێژەیەكی زۆری بارانبارینەوە، لە چەند شونێکی عێراق، لافاو دروستبوو.











باسنيوز
Top