ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش كه‌ 21 پێشمه‌رگه‌ى به‌جلى پرته‌قاڵییه‌وه‌ ده‌سووڕانده‌وه‌ ده‌ستگیر كرا

 ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش كه‌ 21 پێشمه‌رگه‌ى به‌جلى پرته‌قاڵییه‌وه‌ ده‌سووڕانده‌وه‌ ده‌ستگیر كرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌رى عێراق ڕای گه‌یاند، دانپێنانى گه‌وره‌ تیرۆریستێكى داعش، كه‌ والى كه‌ركووكى ڕێكخراوه‌كه‌ بووه‌، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ تۆمار كرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ تایبه‌ت به‌ دۆسییه‌كانى تیرۆر، ڕای گه‌یاند: "دادگا دانپێنانى تاوانبارى تیرۆریست ئه‌بوو حه‌مزه‌ كوردی، كه‌ به‌رپرسی چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستییه‌ و پۆستى والى باكوورى به‌غداى به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ پێش ئه‌وه‌ى ببێت به‌والى كه‌ركووك و له‌چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، تۆمار كرد".

هاوكات، ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، ڕای گه‌یاندووه‌: "دیارترین ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییانه‌ى ئه‌بوو حه‌مزه‌ كوردى لێیان به‌رپرسه‌، دیلكردنى 21 ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بووه‌، كه‌ دواتر وێنه‌یان تۆمار كرا و له‌ به‌رگێكى پرته‌قاڵییه‌وه‌ له‌ناو شارى مووسڵ، به‌ ئۆتۆمبێل ده‌یانسووڕاندنه‌وه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ دادگا دانپێنانه‌كانى ئه‌و تیرۆریسته‌ى تۆمار كرد و هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی به‌پێی ماده‌ى 1/4 له‌ یاسای دژه‌ تیرۆر، به‌رامبه‌رى گیراوه‌ته‌به‌ر.











باسنيوز
Top