ژمارەیەک چەکداری داعش دەستگیر کران

 ژمارەیەک چەکداری داعش دەستگیر کران
ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا دەستگیر کران.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو چەکدارانە ئەمڕۆ چوارشەممە 14/11/2018 لە شارەدێی بادۆش لە باکووری نەینەوا دەستگیر کراون.

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ ناوچەکە، هێزە عێراقییەکان 14 چەکداری داعشیان لە گوندێکی سنووری بادۆش دەستگیر کردووە.

ئەو جموجۆڵەی ئێستای داعش دوای ئەوە دێت، کە لە مانگی 12ـی 2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق (2014-2018) رایگەیاند، داعش لە عێراق کۆتایی هات و ئیدی ئەو رێکخراوە لە شارەکانی عێراق سەرهەڵناداتەوە.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.











باسنيوز
Top