داعش لە کەرکووك هێرشی كردە سەر هێزەکانی عێراق

داعش لە کەرکووك هێرشی كردە سەر هێزەکانی عێراق
چەكدارانی داعش لە كەركووك ھێرشیان كردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و دوای شەڕ و پێكدادانی سەخت، پۆلیسی فیدراڵی داوای بە ھاناوەچوون لە ھێزەكانی عێراقی دەكەن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە گەڕەکی سناعەی شاری کەرکووك هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، بەوهۆیەشەوە شەڕوپێکدادان لەنێوانیاندا روویداوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی سەختی هێرشەکە، هێزەکانی پۆلیس داوایان لە هێزەکانی عێراق کردووە بە هانایانەوەبچن. بەبێ ئەوەی سەرچاوەکە هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەکانی هەردوولا بخاتەڕوو.

ئەمە لە كاتێكدایە دوو رۆژ لەمەبەریش، لەھێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر ماڵی ئەفسەرێكی حەشدی ھۆزەكان، لە ناوچەیەكی رۆژئاوای شارۆچكەی گەرمەی پارێزگای ئەنبار، ئەفسەرەكە و 8 چەکدار كوژران و 3 كەسی دیكەش برینداربوون".





K24

Top