ڕاگه‌یاندراوێك له‌باره‌ى تووشبوونى نوجه‌یفی به‌ جه‌ڵته‌ى مێشك

 ڕاگه‌یاندراوێك له‌باره‌ى تووشبوونى نوجه‌یفی به‌ جه‌ڵته‌ى مێشك
هاوپه‌یمانى "قه‌رارى عێراقی" كه‌ ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/ 11/ 2018 ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ى ته‌ندروستى سه‌رۆكه‌كه‌ى، بڵاو كرده‌وه‌.

پێشتر، به‌شێك له‌ میدیا عێراقییه‌كان و پێگه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌واڵى تێكچوونى بارى ته‌ندروستى ئوسامه‌ نوجه‌یفی، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراقیان بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ گوایه‌ تووشى جه‌ڵته‌ى مێشك هاتووه‌ و به‌په‌له‌ بۆ به‌ریتانیا گواستراوه‌ته‌وه‌.

هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، نووسیویه‌تى: "ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕاست نییه‌، كه‌ میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستى نوجه‌یفی بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ ئه‌وان ده‌زانن به‌ چى مه‌به‌ستێك هه‌واڵێكى له‌و شێوه‌یه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌: "ئیدانه‌ى پاڵنه‌ره‌ ئه‌خلاقییه‌كه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ ناڕاسته‌ ده‌كه‌ین، هاوكات نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئوسامه‌ نوجه‌یفی ئاماده‌یه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر زانیارییه‌كى له‌و شێوه‌یه‌".










باسنيوز
Top