ژمارەیەک سەرکردەی عێراقی لە بزووتنەوەی ئیرادە جیادەبنەوە و بەیاننامەیەکی هاوبەش دەردەکەن.
ئەو سەرکردە و بەرپرسانە، کە ژمارەیان 22 کەسە، نامەیەکی دەست لەکارکێشانەوەیان نووسیوە و بۆ حەنان فەتلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادەیان ناردووە.
ئەو سەرکردە و بەرپرسانەی ئیرادە لە نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەیان، ئاماژە بەوە دەکەن، کە حەنان فەتلاوی بەشێوەیەکی دیکتاتۆرییانە حزبەکە بەڕێوە دەبات و گوێ لە بیروبۆچوونی هیچ ئەندامێکی حزبەکەی ناگرێت.
هەروەک لە نامەکەدا هاتووە، حەنان فەتلاوی رێگای بە هیچ ئەندامێک نەداوە رای خۆی دەرببڕێت و بە ئازادی کار بکات، تەنانەت ”نەماندەتوانی داوای ماف بکەین، دەبوو تەنیا ئەرک جێبەجێ بکەین بۆ خزمەتی هەندێک کەس“.
بزووتنەوەی ئیرادە حزبێکی سیاسیی عێراقییە، حەنان فەتلاوی لە ساڵی 2015 دروستی کرد.
باسنيوز