پەرلەمانتارێکی نەسر دەنگۆیەک لەبارەی عەبادی رەت دەکاتەوە
نەدا شاکر جەودەت، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی نەسر بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوپەیمانییەکەی ئەوانی پەراوێز خستووە و ئەگەر هەیە لە پەرلەمان ببنە ”ئۆپۆزیسیۆن“.
نەدا شاکر جەودەت هەروەها رایگەیاندووە، پێویست بوو حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق (2014-2018) لە حکوومەتی نوێ پۆستێکی باڵای وەک جێگری سەرۆک کۆمار یان وەزیری دەرەوەی پێ بدرایە.
ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانیی نەسر جەختی لەوە کردووەتەوە، کە حەیدەر عەبادی نابێتە ئۆپۆیسیۆن، ”عەبادی پشتگیریی خۆی بۆ حکوومەتی عەبدولمەهدی راگەیاندووە و بەرەو ئۆپۆزیسیۆنبوون ناچێت“، بەڵام نەسر تا ئێستا بڕیاری نەداوە ببێتە ئۆپۆزیسیۆن یان نا، بەڵام ”هەموو ئەگەرەکان کراوەن“.
پێشتر چەند سەرچاوەیەکی سیاسیی و میدیایی عێراقی ئاماژەیان بەوە کردبوو، کە حەیدەر عەبادی دەبێتە ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی.
باسنيوز