هاوسەری پەرلەمانتارێکی پێشوو هەوڵی رفاندنی گەنجێکی بەسرە دەدات

 هاوسەری پەرلەمانتارێکی پێشوو هەوڵی رفاندنی گەنجێکی بەسرە دەدات
هاوسەری پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق هەوڵی رفاندنی گەنجێک لە کافتریا دەدات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەبو مستەفای هاوسەری عەواتیف نعمە، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بەیاوەریی ژمارەیەک چەکدارەوە هەڵی کوتاوەتە سەر کافتریایەکی گەڕەکی مامۆستایان لە شارۆچکەی زوبێر لە رۆژئاوای بەسرە.

ئەبو مستەفا لەناو کافتریاکە تەقەی کردووە و هەوڵی رفاندنی گەنجێکی داوە، بەڵام بەهۆی بەرگریکردنی گەنجانی کافتریاکە لەو گەنجە، هەوڵەکەی ئەبو مستەفا شکستی هێناوە.

عەواتیف نعمە ئەو گەنەی بە هەوڵدان بۆ سووتاندنی ماڵەکەی تۆمەتبار کردووە، بەڵام لەبری ئەوەی سکاڵا لەلای پۆلیس تۆمار بکا، هاوسەرەکەی و ژمارەیەک چەکداری ناردووە بۆ رفاندنی، تاوەکو بە دەستی خۆی ئازار و ئەشکەنجەی بدا.










باسنيوز
Top