د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران - وەزیری دارایی كۆبوونەوەو داوای دووبارە پێداچوونەوە کراوە بە پڕۆژەیاساکەدا.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران - وەزیری دارایی كۆبوونەوەیەك لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 بەڕێوەچووە و داوای دووبارە پێداچوونەوە کراوە بە پڕۆژەیاساکەدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا تورهان موفتی ڕێكخەری گشتی كاروباری پارێزگاكان و بریكاری وەزارەتی دارایی و ژمارەیەك لە پارێزگاران و سەرۆكی فەرمانگەكانی دارایی لە وەزارەتەكانی حكومەتی عیراق ونوێنەرانی هەرێمی كوردستان ئامادە بوون.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، بەشداربوانی کۆبوونەوەکە تیشكیان خستوەتە سەر دووبارە دیراسەكردنی پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە لە دەسەڵاتی جێبەجێكار بەر لەوەی ئەم پرۆژەیە بخرێتە گفتوگۆ لەلایەن حكومەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی دووپاتیکردوەتەوە كە پێویستە پڕۆژەیاسای بودجە پشت بە هەبوونی بناغەیەكی پتەو بۆ بونیادنان و ئاوەدانكردەوە و پێكشەشكردنی خزمەتگوزاری و وەستان لە دژی گەندەڵی ببەستێت.
خەندان