جەمال ئەسەدی هەموو بەرپرسانی عێراق بە بەهەدەردانی سامانی وڵات تۆمەتبار دەکات

جەمال ئەسەدی هەموو بەرپرسانی عێراق بە بەهەدەردانی سامانی وڵات تۆمەتبار دەکات
پسپۆڕێکی یاسایی عێراقی بڕی ئەو قەرزانەی لەسەر حکوومەتی وڵاتەکەیەتی ئاشکرا دەکات.



جەمال ئەسەدی، پسپۆڕی یاسایی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا، کە میدیا عێراقییەکان ناوەڕۆکەکەیان بڵاو کردووەتەوە، رایگەیاندووە، عێراق لە وڵاتانی جیهاندا زۆرترین قەرزی کردووە و ئەگەر بودجەی 2019 بدرێتەوە قەرزەکان، هیچی بەش ناکا.



جەمال ئەسەدی هەموو بەرپرسانی عێراق بە بەهەدەردانی سامانی وڵات تۆمەتبار دەکات و جگە لە باسکردنی پێویستیی ”لە رەگەوە هەڵکێشانیان“، رایگەیاندووە، تەنیا سوو و بیمەی ئەو قەرزانە لە ساڵی ئایندە دەگاتە 12 ملیار و 770 ملیۆن دۆلار.



بەشێک لە قەرزەکانی سەر عێراق (بە دۆلاری ئەمریکی):



- 240 ملیۆن دۆلاری بانکی ئەمریکی.

- 125 ملیۆن دۆلاری بانکی نێودەوڵەتی.

- 58 ملیۆن دۆلاری بانکی نەختی نێودەوڵەتی.



- 49 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بیمەی هەناردەکردن.

- 37 ملیۆن دۆلاری جی ئای سی ئی.

- 30 ملیۆن دۆلاری بانکی بەریتانی.

- 15 ملیۆن دۆلاری بیمەی سەروەری.



- 13 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری کۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی.

- 13 ملیۆن دۆلاری حکوومەتی یابان.

- 12 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری حکوومەتی ئەڵمانیا.



- 12 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بانکی چینی.

- شەش ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بانکی سویدی.

- دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی.

- یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری حکوومەتی ئیتاڵیا.



باسنیوز
Top