سووننه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری و شیعه‌ش له‌سه‌ر ناوخۆ شه‌ڕیانه
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش لە چاوه‌ڕوانی رێکكەوتنی لایەنە سیاسیيەکانە تاکو پرۆسەی دەنگدان بۆ پۆستی ئەو 8 وەزیرە بخاتە ئەجێندانی کۆبوونەوەکانی، زانیاریيەکانیش وای دەردەخەن شیعەکان لە ناوخۆیاندا لە سەر پۆستی وەزیری ناوخۆ نەگەيشتوونەتە رێکكەوتن و سووننەکانیش لە سەر پۆستی وەزیرى بەرگری شەڕیانە.
ھەریەک لە پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی بەرگری، ناوخۆ، داد، کۆچ، خوێندنی باڵا، پەروەردە، پلاندانان و رۆشنبیری بێ وەزیرن و بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت کە ئەو پۆستە وزاريیانە لە نزیکترین کاتدا پەرلەمانی عێراق پڕیان بکاتەوە.
k24-